چەکی ئاسمانی عێراقی سێ جێگای حەوانەوەی داعشیان لە سەڵاحەدین تێکشکاند

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق، تێکشکاندنی سێ جێگای حەوانەوەی رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش)یان لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ناوەڕاستی عێراق راگەیاند.

لە راگەێنراوێکی کورتدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەوانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی چاودێری و گەڕان و پشکنینیان لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا سێ جێگای حەوانەوە و کۆبوونەوەی رێکخراوەکە لە سەڵاحەدین لەناوبراون.

دووشەممەی رابردووش، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی رێکخراوەکەیان بە ناوی “ئەبو حەمزە ئەلموتەیتی” راگەیاند، کە وەک فەرماندەیەکی ئەمنی لەوەی ئەوان پێی دەڵێن “ویلایەتی کەرکوک” کاری دەکرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ