به‌غداد.. كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی و گیان له‌ده‌ستدانی ئەفسەرێكی كەنەدی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له وەزارەتی ناوخۆی عێراق هه‌واڵی كوژرانی هاوڵاتیه‌یكی ئه‌مریكی و گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌فه‌سه‌رێكی كه‌نه‌دی له دۆخێكی ناروندا ئاشكراكرد.
رۆژی دووشه‌ممه، سەرچاوەكه رایگەیاند، چه‌ند چه‌كدارێك به دەستڕێژی گوللـە ته‌قه‌یان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پرادۆ) لە ناوچەی كەرادە خارج-ی ناوەڕاستی بەغداد كرد و بووە هۆی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوو.
هاووڵاتییە ئەمریکییه كوژراوەكە ناوی (ستێفن ترۆیل) ە و بۆ رێکخراوێکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناوی ریلیف کاری کردووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزیش بووە.
میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەكە بڵاویانكردەوە، دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە، ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیش تەرمەكەیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە، چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.
هاوكات هێزە چەکدارەکانی کەنەدا لە راگەیێندراوێکدا ئامه‌ژه‌یان به‌وه‌كرد، ناوی ئه‌فسه‌ره‌كه کاپتن ئێریک چیونگ ـە و رۆژی شەممە لە دەرەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بەغدا گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌شیان شاشكراكرد، ئەو ئەفسەرەی سوپای کەنەدا لە عێراق وەکو ئەفسەری جێبەجێکار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش کاری کردووەو له ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە دۆخەکە و هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا ناکەن تاوەکو لێکۆڵینەوەکان كۆتاییان پێ دێت.