“پزیشكانی بێ سنوور” هوشداری ده‌دات له ژیانی كوله‌مه‌رگی منداڵان له كامپی هۆل
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، رێكخراوی “پزیشكانی بێ سنوور” هوشداریدا له ژیانی كوله‌مه‌رگی منداڵان له كامپی هۆل، به هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تی ته‌ندروستی و زیادبوونی ئاستی توندوتیژی.
رێكخراوه‌كه داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و وڵاتانه كرد كه هاوڵاتیانیان له كامپه‌كه‌دا هه‌یه، چاره‌سه‌ری دیكه بدۆزنه‌وه له كاتێكدا كه نه‌ته‌وانراوه پێشكه‌وتنی پێویست به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ داخستنی.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا به ناونیشتانی له نێوان “دوو ئاگردا” ئازار و قورسی ژیانی دانیشتوانی كامپه‌كه‌ی تۆماركردووه، كه رێژه‌ی 64% یان منداڵن.
مارتن فلۆكیسترا به‌رێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، لێكوڵینه‌وه‌كان چێرۆكی جه‌رگبڕیان ئاشكراكردووه له باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌هۆی دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی گیان له ده‌ستده‌ده‌ن، یان ئه‌وانه‌ی كه به‌زه‌بری هێز له دایكه‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه، كاتێك كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 11 ساڵان.
فلۆكسترا هوشداریدا له زیادبوونی ناهه‌مواری دۆخه‌كه و به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ كه زیاتر رووبه‌رووی به‌كارهێنان ده‌بنه‌وه، له كاتێكدا كه هیچ هیوایه‌ك بۆ منداڵییه‌كی دوور له توندتیژی نه‌ماوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، له ساڵی 2021 دا 79 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و رێژه‌ی مردنی منداڵانیش له كامپه‌كه كه‌یشتۆته 35%، كه هه‌ندێكیان له رووداوی توند‌و تیژی كوژراون، له‌وانه‌ش ته‌قه‌كردن.