ههولێر- نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی زانیاریی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكهی رۆژی یەک شەممەو داعشهكانی ناوچهی سهنگاوی ئاشكراكرد كه یهكێكیان ژن بووه.
رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لهرایگهندراوێكدا ئاشكرایكرد، رۆژی 3/11/2022 سێ تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان ژن بوو، لە قەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو تا ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی دیكە بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن”.
ئهوهشی خسته روو، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوانباران دەستیپێکردو شەوی 6 لهسهر 7 ی ئەم مانگە لە چیای ئاشداخ لە نزیک گوندی کچان لە ناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزەکانیان بوونەوە، پاش 30 خولەك دووان له تیرۆرستان كوژران و یهكێكی دیكهش به برینداری دهستگیركرا.
راگهیهندراوهكهی ئاسایش زانیاریی لەبارەی تیرۆرستان ئاشكراكرد بهم شێوهیه:
1- تیرۆریستی کوژراو (ک.س.م.) لەدایكبووی (1975) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و پیلانیان ھەبووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە.
2- تیرۆریستی کوژراو (م.ع.م.) دانیشتووی چەمچەماڵ گەڕەکی راپەڕین لەدایكبوونی (1998)، خێزاندارە هاوسەرەکەی بەناوی (ش.ن.ع.) ئەندامی گروپەکە بووە. ھەردووکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
3- تیرۆریستی بریندار (ش.ن.ع.) رەگەزی مێ و هاوسەری تیرۆرست (م.ع.م.) بەھەمان شێوە فیکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووە و بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستییەکان.