ههولێر- نۆرس پرێس
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دهكات سبهی سێ شهممه، تاوه باران و بارانی پچڕپچڕ چهند ناوچهیهكی ههرێمی كوردستان بگرێتهوه، بهر بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی جهخت دهكاتهوه کە بارانبارین نلوهندی شارەکانی سلێمانی و هەولێر ناگرێتەوە.
رۆژی دووشەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرایكرد، “سبەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەری تاوە باران و هەورە برووسکە هەیە؛ ناجێگیربوونی کەش بەشێوەی تاوە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت.
هاوكات ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگهیاند. “شەپۆلەکە ئێوارەی سبەی سێشەممە و رۆژی دواتر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێکی پارێزگای نەینەوا؛ هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەگرێتەوە و شەپۆلێکی لاوازە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بارانبارینی سبەینێ نێو شارەکانی سلێمانی و هەولێر ناگرێتەوەو پلەی گەرما دادەبەزێت و لە سنووری سلێمانی ئاسمان هەور دەبێت.