بانكی ناوه‌ندی عێراق قه‌رز به‌ تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ ده‌دات

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

بانكی ناوه‌ندی عێراق 15 ملیۆن دینار قه‌رز  بە تووشبووانی شێرپەنجە ده‌دات  له‌ عێراق و هەرێمی كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتور نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، قەرزەكە تەندروستییە و لە لایەن بانكەكانەوە دەدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی ئەو قەرزە دەگاتە 15 ملیۆن دینار و لە ماوەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە، به‌ رێژەی سوودی 2.9%.