هەسەدە گیانلەدەستدانی یەکێک لە ئەندامانی راگەیاند

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامەکانی لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیادا راگەیاند کە شاری قامیشلۆی کردە ئامانج.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، دانیشتوانی ئەو شارە سنوورییە گوێیان لە تەقینەوەیەکی بەرز بوو لە پشتێنەی رڕۆژئاوای قامیشلۆوە.

“هەسەدە” رایگەیاندووە، چەکدارەکەیان “میتان شۆڕش”، لەکاتێکدا پشووەکانی لە ماڵەکەی خۆی بەسەر دەبرد، لەگەڵ دوو هاوەڵی مەدەنی خۆیدا گەشتیان دەکرد، لەلایەن “سوپای داگیرکەری تورکیاوە کرایە ئامانج”.

دوێنێش یەکشەممە، شایەتحاڵەکان بە نۆرس پرێسیان وتووە کە “ژمارەیەک کەس لە ئەنجامی بەئامانجگرتنەکەدا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

“هێزەکانی سوریای دیموکرات” لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیەوە بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەڕڤانەکەیان گیانی لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.

ئامادەکردنی: محەمەد ئەوامری – داڕشتنەوەی : محەمەد قازی