نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له ئیلۆن ماسك ده‌كات مافی مرۆڤ له تویته‌ر بپارێزێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
كۆمیساری مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌كدا داوای له ئێلۆن ماسكی خاوه‌نی نوێی كۆمپانیای تویته‌ر كرد، زامنی ئه‌وه بكات كه مافی مرۆڤ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌رێوه‌بردنی تویته‌ر.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، تویته‌ر به‌شێكه له شۆرشێكی جیهانی و شیوازی پهێوهندیهكانمانی گۆڕی… وه‌كو هه‌موو كۆمپانیایه‌ك، تویته‌ر پێویستی به‌وه هه‌یه چاره‌سه‌ری خۆی بكات و رێز له مافه هاوبه‌شه‌كانی مرۆڤ بكاته بنه‌مایه‌ك بۆ پێشخستنی كاره‌كانی تویته‌ر.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه تویته‌ر نیوه‌ی كارمه‌نده‌كانی ده‌ركردووه، كه هه‌ندیكیان له‌و تیمهبوون كه تایبه‌تن به مافی مرۆڤ و به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به دڵخۆش نه‌كه‌ر ناوبرد.
له‌وكاته‌وه‌ی ئیلۆن ماسك بهتهنهاو تاكڕه‌وانه ئیداره‌ی تویته‌ری گردۆته ده‌ست له هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و پێگه‌یه‌و سیاسه‌تمه‌داران مه‌ترسی خۆیان پێشانداوه له گۆرانكارییه‌كانی ناوه‌رۆكی تویتهرو و ئه‌گه‌ری زیادبوونی زانیاری فریوده‌ره‌كان.
پێشتر جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تویته‌ری وه‌كو پێگه‌یه‌ك بۆ “بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ له جیهاندا” وه‌سف كردبوو.
هه‌وره‌ها كارین جان بیێری وته‌بێژی كۆشكی سپی نیگه‌رانی خۆی پیشاندابوو له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و رق و كینه، بێ ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی ناوی ئیلۆن ماسك یان تویته‌ر بهێنێت.