ئاسایشی سلێمانی: كوژرانی دوو چهكداری تیرۆرست له نزیك شارۆچكهی سهنگاو
ههولێر- نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كوژرانی دوو چهكداری تیرۆرستی راگهیاند له ناوچەی کچانی سهر به شارۆچكهی سەنگاوی سنووری چەمچەماڵ.
ئهمرۆ یهك شهممه، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە كاتی گەمارۆدانیان تیرۆریستەكان ڕووبەڕووی ھێزەكانی ئاسایش بوونەتهوهو دوای 30 خولەك شەڕ و پێكدادان ھەردوو چەكدارەكە كوژران.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشتر زانیارییان هەبووە لەسەر چەکدارەکان و دوای رەزامەندیی دادوەر ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکان ئهنجامداوهو هێزە ئەمنییەكانيش سەلامەتن.