حكومهتی عێراق به نیازه نرخی كارتی مۆبایل كهم بكاتهوه
ههولێر- نۆرس پرێس
وهزارهتی گواستنهوهی گەیاندنی عێراق سهرقاڵی ئامادهكردنی پڕۆژەیەكن بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و گەڕاندنەوەی بۆ ئاستی پێشوو.
رۆژی یهك شهممه هیام ئەلیاسری وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراق، ڕایگەیاند، لە وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكن بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و گەڕاندنەوەی نرخەكەی هاوشێوەی پێشتر.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە نزیكترین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بابەتی دابەزاندنی نرخی كارتی مۆبایل دەخەنەڕوو، بۆ ئەوەی لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 جێگیر بكرێت.