هه‌ولێر- نۆرس پرێس
جارێكی دیكه ئێران هه‌ره‌شه‌ی له سعودیه كرد‌و ریازی تۆمه‌تباركرد به پشتیوانیكردن له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كه پشتیوانی له خۆپشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه نوێیانه‌ی ئێران له رێگای ئاژانسی ته‌سنیمی نیمچه فه‌رمی هات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له رێگای كه‌ناڵه دبلۆماتییهكانهوه تاران نامه‌یه‌كی هوشداری ئاراسته‌ی سعودییه كردووه له باره‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه‌و تاران ده‌ڵێت له‌لایه‌ن سعودیه‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێت.
ئاژانسی ته‌سنیم له زاری سه‌عدوڵا زه‌رعی شاره‌زای سیاسی بڵایوكرده‌وه، ئێران په‌یامێكی ئاراسته‌ی سعودیه كردووه، چونكه باش ده‌زانێت كه كه‌ناڵی ئاسمانی “ئێران ئینته‌رناشوناڵ” له‌لایه‌ن سعودیه‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سعودییه‌كان ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه په‌ێوه‌ندییان هه‌بێت به‌و كه‌ناڵه‌وه، به‌ڵام ئێمه باش ده‌زانین كه ریاز كۆمه‌كی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئێران رازی نییه به وه‌ڵامه‌كه‌ی سعودییه‌و هوشداریدا له‌وه‌ی گه‌ر “ئێران ئینته‌رناشوناڵ” په‌ێوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه، ئه‌وا ئێرانیش په‌ێوه‌ندی نابیت به ئه‌گه‌ری ئه‌و رووداوانه‌ی كه رووده‌ده‌ن.
پێشتر ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگهریهكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن كه‌ناڵی “ئێران ئینته‌رناشوناڵ” له ژووری جه‌نگ ده‌چێت و هاوشێوه‌ی ژۆرێكی ئۆپه‌راسیۆنه دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌فته‌ی رابردوو راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی سعودییه هوشدارییاندا له هێرشی مۆشه‌كی و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئێران دژ به چه‌ند ئامانجێك له سعودیه‌و شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا فرۆكه‌ی چه‌نگی زیاتری له ناوچه‌ی كه‌نداو جێگیركرد، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كی گشتی هێزه‌كانی ئهمریكاو سعودییه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سعودییه رووبه‌رووی چه‌ندین هێرشی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و موشه‌ك و بۆمبی هاوه‌نی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بووه‌وه، كه له لایه‌ن ئێران پشتیوانی ده‌كرێت.