ئاسایشی رۆژئاڤا سێ بازرگانی مادەهۆشبەرەکان دەسگیردەکات

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند، کە نزیکەی 90 کم لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانەوە دوورن.

 “ئاسایش” لە بەیاننامەیەکدا لە روپەڕی فەرمی خۆی، ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواو لەسەر تاوانباران، لە رۆژی 23ی ئاب، لە نزیک گوندی کریڤاتی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی نزیک تەل کۆچەر لە نزیک سنووری عێراق، توانیان تاوانبارەکان دەسگیربکەن.

 هەروەک دەستیان بەسەر 12 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گرت (ماددەیەکی هۆشبەری کیمیایی ئامادەکراوە کە پێی دەوترێت فینیتیلین)، بەپێی بەیاننامەکە.

 “ئاساییش” ئاماژەیان بەوە کردووە، بازرگانەکان دانیان بەوەدا ناوە کە کاریان کردووە لەسەر بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی  ئەو مادە هۆشبەرانە لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆردا لەو ناوچەیەدا.

 تۆمەتباران رەوانەی فەرمانگەی داواکاری گشتی کران بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان له دژیان.

 لە کۆتایی مانگی رابردووداشدا، هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکردنی دوو کەسیان راگەیاند لەکاتێکدا لەهەوڵی فرۆشتنی مادەی هۆشبەردا بوون لە شاری قامیشلۆ.

 ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف