ههولێر نۆرس پرێس
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، بۆ یەکەمیجار دانی بەوەدانا کە وڵاتەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕوسیا دابین کردوە، بەڵام گوتی بەر لە دەسپێکردنی” شەڕی رووسیا و ئۆکراینا درۆنەکانیان بە رووسیا داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی كۆنگرهی رۆژنامهوانیدا له تاران ڕایگهیاند،بە مەبەستی بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیادا، موشەکی بە سوپای رووسیا نەداوە. و گواستنهوهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتهكهشی بۆ روسیا پێش شەڕی مۆسکۆ بوە لەگەڵ ئۆکرانیا.
تا ئێستا روون نییە کۆماری ئیسلامی ئێران چەند درۆنی بە رووسیا داوە.
لە مانگانی رابردوودا ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوایی دووپاتیانکردبووەوە کە ئێران درۆن و موشەکی بە رووسیا داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاندبوو، حکومەتەکەی “هیچ جۆرە چەکێکی” بە مەبەستی بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیادا بە رووسیا نەداوە.
ئهمیر گوتی: پێش شەڕی ئۆکرانیا، ژمارەیەکی سنووردار درۆنمان بە رووسیا داوە و ئەگەر بۆمان دەربکەوێت لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، بێهەڵوێست نابین.
گوتیشی: داوامان لە ئۆکرانیا کردووە، بەڵگەی بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن سوپای رووسیا، بە حکومەتی ئێران بدەن.
ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا پێیانوایە سوپای رووسیا درۆنی ئێرانی لە شەڕی ئۆکرانیادا بەکارهێناوە و فرۆشتنی ئەو چەکانە لەلایەن ئێرانەوە بە رووسیا، بە پێشێلکردنی بڕیاری 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایش دەزانن و داوا دەکەن نەتەوەیەکگرتووەکان لەو پرسە بکۆڵێتەوە.