
دۆزینەوە تەرمی کوژراوێک لە کامپی ئەلهەول لە رۆژهەڵاتی حەسەکە
حەسەکە- نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنی، تەرمی ئاوارەیەکی سوری لە کەمپی ئەلهول، ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، دۆزرایەوە، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کە پێدەچێت سەر بە شانەکانی “داعش” بن، کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەمپەکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، درەنگانی شەوی شەممە لە کەرتی سێیەمی ئاوارە سوورییەکان تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە بە ئامێری تیژ کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە قوربانیەکە ئاوارەیەکی سوری بووە، خەڵكی شاری دێرەزوورە.
له سه ره تای ئه مساڵه وه ئیداره ی كه مپەكه 26 حاڵەتی كوشتنی تۆمار کردووە کە دە کەسیان هاووڵاتیی سووری بوون ،له نێویاندا فریاگوزاری پزیشكی مانگی سووری كوردی هەن،هەروەها 14 په نابه ری عێراقی “عێراقییەکان زیاتر له نیوه ی دانیشتوانی كه مپه كه پێكده هێنن”، و دوو ته رمی نه ناسراو، ئەمە جگە لە 15 هەوڵی کوشتن کە سەرکەوتوو نەبوون.
کوشتن لە کەمپەکە بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، دیارترینیان بەکارهێنانی چەکی ئاگرین، بەهەمان شێوەش هێرشکردنە سەر ناوەندی ڕێکخراوەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی ناو کەمپەکە بەردەوامە.
بەردەوامی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژاڤا، دەرفەتێک بۆ ئەندامانی داعش دەرەخسێنێت کە خۆیان رێکخەنەوە، لەمبارەشەوە نۆرس پرێس بەیاننامەیەکی بەڕێوبەری کەمپەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لەو مەترسییە کردابوو.