رووسیا بۆردومانی چواردەوری ئیدلیب دەکات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی رووسیا، بە مووشەکی دوور مەودای هەڵگری بۆمبی کلاستەر، چواردەوری شاری ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سوریایان کردە ئامانج.
ئەو بەئامانجگرتنە لەکاتێکدایە کە تۆپبارانی هاوبەش لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و هێزەکانی حکومەت، لە باشووری ئیدلب و رۆژئاوای حەلەب، بەردەوامی هەیە.
سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، هێزەکانی رووسیا کە لە بنکەکەیان لە نزیک شاری کەرناز لە باکووری حەما جێگیر بوون، بە دوو مووشەکی تۆچکا کە بۆمبی کلاستەریان هەڵگرتبوو، لە ناوچەی دارستانەکان لە رۆژئاوای شاری ئیدلب کراونەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی سڤیل کە لە دروێنەی زەیتون کاریان دەکرد، دواتر گواستراونەتەوە بۆ خاڵێکی پزیشکی لە شاری ئیدلب.