داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له تیرۆركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی ئاسایش له باكووری دێره‌زوور راده‌گه‌ینێت
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ راگه‌یاند، له شارۆچكه‌یه‌كی باكووری دێره‌زوور.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی ئه‌لكترۆنی نزیك له داعش لهبهییانهمهیهكدا ئاشكرایكرد، ئه‌ندامانی داعش به چه‌كی ئۆتۆماتێكی هێرشیان كرده سه‌ر كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایش كاتێك كه ماتۆره‌كه‌ی لێده‌خوڕی له رێگای گشتی نزیك گوندی حهریجی سه‌ر به شارۆچكه‌ی صور له گونده‌واری باكووری دێره‌زوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و هێرشدهدا كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
دوێنی سێ شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئاسایشی شارۆچكه‌ی صوری گونده‌واری باكووری دێره‌زوور رایگه‌یاندبوو، دوو چه‌كداری نه‌ناسراو به سواری ماتۆرو به چه‌كی ئۆتۆماتێكی، هێرشیان كردۆته سه‌ر “ئه‌بو عائیشه”ی (36 ساڵ) به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاسایش له نزیك رێگای گشتی له شارۆچكه‌ی نهملییهی باكووری دێره‌زوور، له ئاكامدا ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له 160 كرده‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كانی به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری راگه‌یاندووه، كه زۆربه‌یان له دێره‌زوور بووه.