په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه بۆ هه‌ڵوێستێكی جیاواز ده‌كات گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا به‌رده‌وام بێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی و هوشداریدا له به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و درێژه‌دان به گرتنه‌وه‌ی ئاو چونكه ده‌بێته هۆی تێكچوونی په‌ێوه‌ندییه‌كان.
نوسینگه‌ی میدیایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌م قسانه‌ی مه‌نده‌لاوی له میانی پێشوازكردنی له “عه‌لی ره‌زا كۆنای” بالیۆزی توركیا‌و شاندی یاوه‌ری هات له به‌غداد به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌ره‌پێدانی په‌ێوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌نده‌لاوی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و گرتنه‌وه‌ی ئاو هۆكارن بۆ تێكچوونی په‌ێوه‌ندییه‌كان و زیانگه‌یاندن به به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات.
مه‌نده‌لاوی وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵویستی جیاوازی ده‌بێت، گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی پێشوو دووباره ببنه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عێراقی كرده قوربانی.
مه‌نده‌لاوی داوایكرد به خێرایی دۆسیه‌ی ئاو یه‌كلا بكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌واوی مافی عێراق له هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات زامنبكرێت.