له دوای كارگه‌كان.. به‌رده‌اومی گه‌مارۆدانی دوو گه‌ره‌ك له حه‌له‌ب مایه‌ی هه‌ره‌شه‌یه بۆ راوه‌ستانی نه‌خۆشخانه‌و نانه‌واخانه‌كان
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
وڵات مه‌عمۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قصود و ئه‌شره‌فییه‌ی (سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ری) رایگه‌یاند، توندكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ره‌كه‌ی شاری حه‌له‌ب ناچاریان ده‌كات ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی دابخه‌ن و كاری نانه‌واخانه‌كان رابگرن.
له ساڵی 2013 ه‌وه تیپی چواری سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، گه‌مارۆی هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه‌یان داوه، به‌ڵام ماوه‌ی یه‌ك مانگه گه‌مارۆكه توندكراوه.
مه‌عمۆ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستاندا هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه رووبه‌رووی كه‌می ئاردو نان و ده‌رمان سوته‌مه‌نی هاتووه، به تایبه‌ت مازۆت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به هۆی گه‌مارۆكه سه‌رجه‌م كارهگهكانی هه‌ردوو گه‌ره‌كه له‌كار كه‌وتوون.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قصود و ئه‌شره‌فییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیپی چوار هێنانی هاوكارییه‌كانی مانگی سوور بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئاواره‌كان قه‌ده‌غه‌كردووه.