رووسیا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی هێرشی “دوژمنکارانە” لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
رووسیا ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسای بە ئەنجامدانی دوو هێرشی “دوژمنکارانە” لە سوریا تۆمەتبار کرد، لە ساڵانی 2017 و 2018دا.
کۆنستنتین ڤۆرۆنتسۆڤ، جێگری سەرۆکی شاندی رووسیا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: “سەیر نییە کە بریتانیا و ئەمریکا و فەرەنسا بە بیانووی درۆینە، دووجار لە ساڵی 2017 و 2018دا دەستدرێژییان بۆ سەر سوریا ئەنجامداوە”.
لە مانگی نیسانی ساڵی 2017 ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژرانی 80 کەسی لە هێرشێکی چەکی کیمیایی لە شاری خان شێخون لە پارێزگای ئیدلب و برینداربوونی 200 کەسی دیکەی راگەیاند و لە ساڵی 2018دا هێرشێکی تری کیمیایی بۆ سەر شاری دومای سوریا لە غوتەیی رۆژهەڵاتی سوریا روویدا و هێزەکانی حکومەت تۆمەتبار کران بە ئەنجامدانیان.
دەزگای “نۆڤۆستی”ی رووسی لە زاری لێدوانەکانی ڤۆرۆنتسۆڤەوە نووسیویەتی کە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دژی دامەزراوە سەربازی-کیمیاییەکانن لە دیمەشق، “بەڵام کەی پلانتان هەیە ئەو دامەزراوانە بە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی رابگەێنن؟”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج ساڵەی لە دوای ساڵی 2017ەوە تێپەڕیوون، بەس نین بۆ ئێوە؟ یان پێتان وایە لەم ماوەیەدا هەموو شتێک لەبیر کراوە و درۆکانت بەسەردا تێدەپەڕێت؟”
ئەو بەرپرسە رووسییە داوای لێپرسینەوەی لە ئەمەریکا کرد لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران و رایگەیاند، هاوپەیمانەکانی “یەک شەڕ دەکەن، ئەویش خەباتە بۆ سزا نەدانی واشنتۆن”. بەهۆی کردەوە نایاساییەکانیەوە”.