حكومه‌تی عێراق زیاتر له 74 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری نوێ داده‌مه‌زرێنیت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان كه ژماره‌یان زیاتر له 74 هه‌زار كه‌سه.
نوسینگه‌ی میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، 01-11- 2022 ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا كرا له وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پله‌و ناونیشانه وه‌زیفییه‌كان دیاری بكات.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکە بڕیاریداوە سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێنەوە کە لە پاش 8/10/2021 دەرچوون لەسەردەمی حکومەتی کاربەڕێکەری مستەفا کازمی دەرکراون.
به‌پێی ناوەرۆكی ئەو بڕیارەش دیاریكردنی رائد جوحی بە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و بڕیاری دانانی پارێزگارەكانی نەجەف و زیقار هەڵدەوەشێنەوە.