هێزه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌یه‌ك ده‌كاته ئامانج له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌یه‌كیان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا سێ گوله تۆپی ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت كرد، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی یان ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه گوند‌و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردوومان ده‌كرێن.