شاندی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.. باردۆخی ناوچه‌كه ده‌گه‌ێنین به برۆكسل
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ خه‌باتی گه‌لانی ناوچه‌ی خۆسه‌ری و جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گه‌یاندنی ره‌وشی ناوچه‌كه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه هه‌ر‌یه‌ك له ئه‌ندریاس شیده‌ری نوێنه‌ری نه‌مسا له سوشیال دیموكراته‌كان و فرانسوا ئه‌لفۆنسی فه‌ره‌نسی له پارتی سه‌وزی له خۆگرتبوو، سه‌ردانی شاری قامیشلۆیان كرد.
شانده‌كه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستپێكی گه‌شته‌كه‌یان به سه‌دارنێكردنی مه‌زاری شه‌هید “ده‌لیل سارۆخان” له شاری قامیشلۆ ده‌ستپێكرد و تاجه گولینه‌یان خسته سه‌ر مه‌زاره‌گه‌كه‌و كۆنگ‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
روبل به‌حو، جێگری هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له كۆنگه‌ره رۆژنامه‌وانیه‌كدا رایگه‌یاند، به‌خێرهاتنی شاندی میوان ده‌كه‌ین كه ده‌ستپێكی گه‌شته‌كه‌ی به‌سه‌ردانیكردنی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستپێكرد.
له‌به‌رامبه‌ردا فرانسوا ئه‌لفۆنسی وتی، خۆم و ئه‌ندریاسی هاورێم كارده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی گروپێكی دۆستانی گه‌لی كورد، ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه خه‌بات ده‌كه‌ین له پێناو ئازدیدا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێمان وایه كه خه‌باتكردن له پێناو ئازادی‌دا هاوشێوه‌یه لێره‌بێت یان له ئه‌وروپا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان به قسه‌و په‌یامی زۆره‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ برۆكسل له باره‌ی خه‌بات و به‌رگری هاوڵاتیانی ناوچه‌كه.
ئه‌ندریاس شیده‌ر نوێنه‌ری پارتی سوشیال دیموكراته‌كان له به‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتی: مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ربڕینی پشتیوانییه بۆ گه‌لی رۆژئاوا”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، خوازیاربووین ره‌وشی ناوچه‌كه له نزیكه‌وه ببینین و رێز و پێزانینی خۆمان پیشانبده‌ین به‌رامبه‌ر به‌و جه‌نگه‌ی كردتان دژ به تیرۆر‌و خه‌باتی ئێوه له پێناو به ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی.
هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خۆسه‌ری و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خوازیاران باشتر ئاگایان له ره‌وه‌شه‌كه و سستمی حوكمرانی و مافه‌كانی ژنان و دۆخی كه‌مینه و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بێت.
كه‌یفو عوسمان به‌رپرسی كارگێری له ئه‌نجومه‌نی خێزانی شه‌هیدان سوپاسی وه‌فده‌كه‌ی كردوو هیوای خواست په‌یامه‌كه‌یان بگاته په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وان به‌رگریان له ئه‌وروپاش كردووه‌و هیوای خواست په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی فڕین له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.