به بۆمبێكی ته‌وقیتكراو.. گوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌یله‌قی سێ و دووان له پاسه‌وانه‌كانی له گونده‌واری عه‌فرین
گونده‌واری حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێڵهكهیدا، سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌یله‌قی سێی سه‌ر به توركیا‌و دووان له پاسه‌وانه‌كانی كوژران، له نزیك گوندی جومانی گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، “بیلال ئه‌بو وه‌لید”ی سه‌ركرده له به‌ره‌ی شامی سه‌ر به فه‌یله‌قی سێی سه‌ر به توركیا له گه‌ڵ دوو له پاسه‌وانه‌كانی كوژران، له رێگای شڕانی گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌بو وه‌لید به‌رپرسی سه‌ربازگه‌ی به‌ره‌كه‌یه له ناوچه‌ی شڕان له گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م رووداوه پاش چه‌ند رۆژێك دێت له كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له ناوچه‌كه دوای ده‌ستوه‌ردانێكی توركیا بۆ جێ به‌جێكردنی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی نێوان هه‌ردوولا، به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌شه‌رو پێكدادانه‌كان.
ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا نا سه‌قامگیره‌و شه‌پۆلێكی ته‌قینه‌وه‌و كوشتن ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه ئاسایشی ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.