له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا.. 57 كه‌س له خۆپیشاندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیركران
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، تۆری مافی مرۆڤی کوردستان له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی پێنجی رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران 57 كه‌سیان له خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیركردووه.
لهراپۆرتەكهدا هاتووه، دەستبەسەرکراوان لە پارێزگاکانی سنە، ورمێ و کرماشان و ئیلام ده‌ستگیركراون و زۆرترینیان لە پارێزگای کرماشان بوون کە 24 کەس بوون و پێنج کەسیان خوێندکاری زانکۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پارێزگای ورمێ 22 کەسی دهستگیكراوهو کە زۆرترینیان لە شارەکانی بۆکان و مهاباد بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، کامێران و دێوڵانیش لە پارێزگای سنە 10 کەس ده‌ستگیركراون و لە شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام‌یش یەک کەس ده‌ستگیركراوه.
لەدوای چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و سوپای پاسدارنیش هه‌ره‌شه‌ی سهركوتككردنی خۆپێشانده‌رانی دابوو.