بەڕازیل سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد

دیمەشق – نۆرس پرێس

لە خولێکی نوێی هەڵبژاردنەکاندا کە بە توندی کێبڕکێی لەسەر کرا، ‘لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا’ بوو بە سەرۆکی بەڕازیل و بە جیاوازییەکی کەم لە ‘جایر بۆلسۆنارۆی’ رکابەری راستڕەوی خۆی بردەوە، دوای ئەوەی یەکەمیان مانگێک لەمەوبەر شکستی هێنا.

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرکردەی پێشووی چەپەکان، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە “لولا” ناسراوە، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا، کە زۆرترین دەنگی لە مێژووی بەرازیلدا بوو، لە ساڵی 2006ەوە ژمارەی پێوانەیی خۆی شکاند.

بەڵام سەرەڕای زۆری بەشداری لایەنگرانی، لولا بە جیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەپێی دەسەڵاتی هەڵبژاردنەکانی بەڕازیل، بە 50.90%ی دەنگەکان لەکاتێکدا بۆلسۆنارۆی رکابەرەکەی 49.10%ی بەدەستهێناوە، ئەمەش نەیهێشت خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ببینێت.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ لایەنگرانی، لولا دا سیلڤا سوپاسی هەموو دەنگدەرانی بەڕازیلی کرد، بەوانەشەوە کە دەنگیان بە بەرامبەرەکەی داوە.

لە 2ی تشرینی یەکەمدا، لولا دا سیلڤا و بۆلسۆنارۆ چوونە خولی یەکەمی دەنگدانەوە، بەڵام هیچ کامیان زیاتر لە نیوەی دەنگەکانیان بەدەست نەهێنا، ئەمەش وایکرد رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی دووەم ئەنجامبدرێت.

ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە کە کەشوهەوای سیاسی گرژ و جەمسەرگیری لە بەرازیلدا بوونی هەیە.

راستەوخۆ دوای راگەیاندنی سەرکەوتنەکەی، لولا لە لایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە پیرۆزبایی لێکرا بۆ ئەو سەرکەوتنەی کە لە “هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و باوەڕپێکراو”دا بەدەستی هێناوە، وەک خۆی وەسفی کردووە.

بایدن زیادی کرد: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم لە مانگ و ساڵانی داهاتوودا هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان بەردەوام بێت.

لولا دا سیلڤا بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک بووە، لە ساڵی 2003 تا 2006 و لە 2007 تا 2011، سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد لە رێگەی بووژانەوەی کاڵاکانەوە کە یارمەتی دابینکردنی بودجەی بەرنامە بەرفراوانەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و دەرهێنانی ملیۆنان کەسی لە هەژاری دا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر