قامیشلۆ.. ئاسایشی رۆژئاڤا چەند کەسێک بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکەن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان، دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند لەکاتێکدا لەهەوڵی فرۆشتنی مادەی هۆشبەردا بوون لە شاری قامیشلۆ.
دوێنێ یەکشەممە، لە راگەێنراوێکدا لە روپەڕی فەرمی خۆیان، رایانگەیاندووە کە هێزەکانی قەدەغەکردنی ماددە هۆشبەرەکان چاودێری و شوێنکەوتنی ئەو دوو کەسەیان کردووە تا ئەو ساتەی کە بە دەستیانەوە ماددەکان گیراون، لە گەڕەکی ڕۆژئاوای قامیشلۆ.
کیلۆ و نیوێک لە مادەی هۆشبەری “ئێچ بوز”یان پێ دەگیرێت.
لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەو دوو کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە ماددەی هۆشبەریان بڵاوکردوەتەوە، هەروەها رەوانەی دەسەڵاتی داواکاری گشتی کران بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لە دژیان، بەپێی راگەێنراوەکەی ئاسایش.
بەگوێرەی ماڵپەڕە پزیشکییەکان، ماددەی هۆشبەری “ئێچ بوز” یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی دەرمان و کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی هەیە و رەنگە لەماوەیەکی زۆر کورتدا مەترسی گەورە بۆ سەر ژیان دروست بکات.