هەسەدە شانەیەکی داعش لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور هەڵدەوەشێنێتەوە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند کە شانەیەکی رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی”یان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەویش لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیەوە لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە ئەنجامدا کوژرانی دوو داعشی و دەستگیرکردنی دووی دیکەی لێکەوتەوە.

لەم دواییانەدا “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان لە دژی شانەکانی رێکخراوەکە چڕکردەوەتەوە، و چالاکییەکانیان لە ناوچەکەدا زیاتر بووە.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، ئەو هێزانە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندی ئەللوزییە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و شانەیەکی داعشیان کردۆتە ئامانج کە چالاکە لە کردنە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزانە شوێنی شانەییەکەیان گەمارۆداوە، کە بانگەوازی خۆبەدەستەوەدانیان رەتکردووەتەوە و شەڕ و پێکدادانێک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەسیان کوژراون و دووی دیکەش دەستگیرکراون.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بەسەر چەک و نارنجۆکی دەستی و بڕێک دراوی بیانیدا لە دەستی شانەکەدا گرتووە، بەپێی ناوەندەکە.

رۆژی 23ی ئەیلولی رابردوو، “هەسەدە”، بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، 9 ئەندامی رێکخراوی “داعش”یان دەستگیرکرد، لە گوندەکانی “ئەلکەسار، تەکیەچی، ئەلزر”، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : زانا ئەلعەلی