شارباژێر: كوژرانی گهنجێك و برینداربوونی دووانی دیكه به تەقەی سوپای پاسداران لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانهوه
ههولێر – نۆرس پرێس
شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێڕ رایگهیاند، به تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانهوه، گهنجێك كوژراو دووانی دیكهش له هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان برینداربوون.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە سنووری گوندی چۆمانی رۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە چەند هاووڵاتییەک کردووە و بەوهۆیەوە گەنجێک به ناوی “داستان رەسوول” كه تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 33 ساڵ بووە گیانی لهدهستداوهو تەرمەکەی بۆ پزیشكی دادوهری سلێمانی گواستراوەتەوە.
ئهوهشی ئاشكراكرد، دوو کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێک لە بریندارەکان باوکی ئەو گەنجەیە کە گیانی لەدەستداوەو تەمەنیان 50 بۆ 55 ساڵە و ناویان “رەسوول مەحموود” و “محەممەد عەزیز هو هەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گواستراونەتەوە.