ئوسترالیا 17 ئەندامی ماڵباتەکانی داعش دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، بازنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان 17 ئەندامی بنەماڵەی چەکدارانی رێکخراوی “داعش”ی رادەستی دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا کرد کە لە کامپێکدا بوون لە رۆژئاوای کوردستان.
رۆژنامەی “یدنی مۆرنین هیرالد”ی ئوسترالی بڵاویكردەوە، دوێنێ 4 ژن و 13 منداڵی خێزانی چەكدارانی “داعش”، كە لە كەمپی رۆژدا بوون، لە رۆژئاوای کوردستان.، گواستراونەتەوە بۆ هەولێر لە هەرێمی كوردستان پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا .
بڕیارە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بگەنە سیدنی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ئەمەش دووەم کۆمەڵەیە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئوسترالیاوە دەگەڕێنرێنەوە، لەدوای شکستی رێکخراوەکە لە مانگی ئازاری 2019،کە هەشت منداڵی چەکدارانی داعشی لەخۆگرتبوو.
رۆژی 3ی تشرینی یهكهم، حكومهتی ئوسترالیا پلانێكی بۆ گهڕانهوهی دهیان ژن و منداڵی ئوسترالی له بنهماڵهی چهكدارانی داعش دەركرد كه له كامپهكانی رۆژئاڤادان.
بەپێی میدیاكانی ئوسترالیا، پلانەكە بریتییە لە گێڕانەوەی 16 ژن و 42 منداڵی خێزانی چەكدارانی داعش لە كامپەكانی رۆژ و هۆل لە رۆژئاوای کوردستان.