هێزەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندەواری باکووری حەڵەب دەکەن بە ئامانج
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان شارۆچکەی تل رەفعەت و گوندی شێخ عیسایان لە گوندەواری باکووری شاری حەڵەب کردە ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند “هێزه‌كانی توركیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان به تۆپباران ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی تل رەفعه‌ت و گوندی شێخ عیسایان به پێنج گوله كردووه‌ته ئامانج، له گوندەواری باكووری شاری حه‌ڵه‌ب”.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە، “تا ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی تۆمار نەکراوە”.
گوند و شارۆچكه‌كانی گوندەواری باكووری حه‌ڵه‌ب بە به‌رده‌وامی روبەڕووی بۆردومانی توركیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی تورکیا، دەبنەوە.