بە یاوەری رووسیا.. شاندێکی نێونەتەوەیی سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵات تورکیا دەکات لە گوندەواری حەسەکە

قامیشلۆ – نورس پرێس

ئەڕۆ پێنجشەممەی، شاندێك كە لە نوێنەری چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی چالاکی رۆژئاوای کوردستانیان لەخۆگرتبوو، بە یاوەری زرێپۆش و هێلیكۆپتەری رووسیا، سەردانی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی توركیایان كرد لە گوندەواری باكووری حەسەكە.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، نوێنەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، یونیسێف و فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی “ئۆچا”، بە یاوەری چوار زرێپۆشی ڕووسی و دوو هێلیکۆپتەر، سەردانی شاری سەرێکانیەیان کردووە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ بینینی ره‌وشی ته‌ندروستی بووه‌ بە گشتی، هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ هاوكاریی پزیشكییان پێشكه‌ش به‌ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی شاری سه‌رێكانێ كرد كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی توركیایه‌.

 بە وتەی سەرچاوەکە، بڕیاربوو سەردانەکە ماوەیەک لەمەوبەررووبدات، بەڵام پەسەندکردنی تا ئەمڕۆ دواخراوە.

 هەروەها شاندەکە سەردانی شوێنی وێستگەی عەلووکیان کرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دووبارە دەستی بەکار کردەوە، نزیکەی سێ مانگ دوای ڕاگرتنی بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر هێڵی ڕاکێشان و تۆڕی کارەبا لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورکیا کە کۆنترۆڵی ناوچەکە دەکەن.

 لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە، گروپە کۆنترۆڵکەرەکان ڕێگریان کردووە لە گەیشتن بە  چاککردنەوەی وێسگەی ئاوی دەوڵەت بۆ ناوچەی عەلۆک و ئەنجامدانی چاکسازی پێویست.

 شاندەکە بە یاوەری کاروانی روسیا، گەشتێکیان بە ناوەندی شارۆچکەی زەرگان و گوندی ئەلئەسەدییە لە گوندەواری باکووری حەسەکە ئەنجامدا.

 ئەمە یەکەم سەردانی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ناوچەکە دوای لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سەرێکانییە و گرێ سپی لە ئۆکتۆبەری 2019.

 ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ