14 توشبووی نوێ بە کۆلێرا لە باکووری رۆژئاوای سوریا

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە تەحریرشام (جەبهەی نوسرەی پێشوو) لە باکووری رۆژئاوای سووریا تۆمارکردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرایان راگەیاند.

ئێوارەی دوێنێ، تۆڕی “ئاگاداری پێشوەختە و وەڵامدانەوەی پەتاکان” لەڕێگەی ناسێنەرە فەرمییەکانییەوە بڵاویکردەوە کە ژمارەی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکانی کۆلێرا گەیشتوەتە 194 حاڵەت، دوای ئەوەی 14 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.

لە بیست و شەشی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، تۆڕی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و وەڵامدانەوە، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی کۆلێرای لە ناوچەی کامپەکانی ئیدلب راگەیاند.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : فەنسا تەمۆ