لە گوندەواری باکووری دەرعا هێزەکانی حکومەت هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکان
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشهممه، هێزهكانی حكوومهت به مهبهستی گهڕان به دوای گهنجانی داواكراودا، ههڵیانكوتایهته سهر ژمارهیهك ماڵ له شاری سنمین له گوندەواری باكووری دهرعا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، “کاروانێکی هاوبەشی سەر بە هێزەکانی حکومەت هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی ئەلجورە لە شاری سنمین لە گوندەواری باکووری دەرعا”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو هێزە هەڵیانکوەتە سەر ژمارەیەک خانووی گەڕەکەکە و بە وردی پشکنینیان بۆ کردوون، هاوکات لەگەڵ داخستنی ئەو رێگا لاوەکیانەی کە دەچنەوە سەو ئەو گەڕەکە”.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، “پرۆسەی پشكنینەكە بۆ گەڕان بەدوای ئەندامانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا بووە، کە لە ساڵی 2018دا رەتیانكردەوە خۆیان رادەستی حکومەت بکەنەوە و بەرەو لوبنان بەڕێكەوتن، بەڵام چەند مانگێك لەمەوبەر گەڕاونەتەوە شاری سنمین “.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە “هەڵمەتەکە نەبووەتە هۆی دەسگیرکردنی هیچ کەسێک، بەڵکو شارەکە دۆخێکی گرژی بەخۆوە بینیوە و گەنجانی شارۆچکەکە لە ترسی دەستگیرکردنیان لە ماڵەوە ماونەتەوە”.
هێزەکانی حکوومەت لە مانگی تەمموزی 2018 بە رێککەوتنی یەکلاییکردنەوە لەگەڵ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو پارێزگای دەرعاوە، ئەو کاتەی ئەو کەسانەی رێککەوتنەکەیان رەتکردەوە بەرەو باکووری سووریا بەڕێکەوتن.