تاوه‌ره ڕوخاوهكانی كاره‌بای حه‌سه‌كه نۆژه‌نكرانه‌وه
شه‌دادی – نۆرس پرێس
ڕۆژی پێنجشەممە، كارمه‌ندانی كۆمپانیای كاره‌با، تاوەرە ڕووخاوەکانی نێوان وێستگەی ئه‌لجبسه و وێستگەی گواستنەوەی شەدادی لە باشووری حەسەکە نۆژه‌نكرده‌وه.
مونیر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی کۆمپانیای کارەبای شەدادی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ وێستگەی ئەلشەدادی كاری پێكراوه.
ئیبراهیم ڕاشیگه‌یاند کە شەش محاویلەی کارەبایان داناوە له‌شوێنی ئەو ئه‌و محاویلانه‌ی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا “دزران”.
نزیكەی 10 رۆژ لەمەوبەر زریانێكی خۆڵبارین رووی لە ناوچەكە كرد و بەو هۆیەشەوە 4 تاوەری سەرەكی كاره‌با رووخان، كە بووە هۆی پچڕانی كارەبا لە حەسەكە و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
بەرپرسانی کارەبا له ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاند ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو كه‌لوپه‌لی چه‌ند تاوهرهكی کارەبایان دزیوە، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش تاوه‌ره‌كان ڕۆخاون.