داعش بەرپرسیارێتیى خۆی لە هێرشەکەى ئێران راگەیاند کە ٤٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
دیمه‌شق – نۆس پرێس
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌رپرسایه‌تی خۆی له هێرشكردنه سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌کی شیعه‌کان له باشووری ئێران ڕاگه‌یاند که ده‌یان کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
پێگەى ئەعماقى نزیك له داعش لە تەلەگرام بڵاویکردەوە ، کە ئۆپەراسیۆنەکە ٤٠ کوژراو و بریندار لێكه‌وته‌وه.
لە شاری شیرازی باشووری ئێران چەکدارێك تەقەی لە زیارەتکارانی مەزاری “ئەحمەد بن ئیمام مو‌سا بن جەعفەر” کرد.
ئیسماعیل موحبیپوور، بەرپرسی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای فارس راگەیاند، هێرشەکە “تیرۆریستی” بووە و لە ئەنجامی تەقەکردن لە زیارتکاران، 15 كه‌س كوژران 23 کەسیش بریندار بوونە.
بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، ئەگەری هه‌یه ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەرزببێتەوە، به‌و پێیه‌ی بەشێک لە بریندارەکان برینیان سه‌خته.
لە گرتە ڤیدیۆییەکانی كامیرای چاودێری دەرکەوتووە کە پیاوێک دەچێتە ناو مەزارەکەوە و ته‌قه له زیاره‌تكاران ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا ئیبراھیم رەئیسی سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند: “ئەو كردەوەیە بێ وەڵام نامێنێتەوە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان دەبێ بەتووندترین شێوە وەڵامبدەنەوە”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپەری تەسنیمی نزیك لە سوپای پاسداران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.