كوژرانی 13 كه‌س له هێرشێكدا بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌ك له‌شاری شیرازی ئێران
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر مەزارگەی ئەحمەدی موسای کازم ناسراو بە (شا چراغ) لە شاری شیرازی باشووری ئێران، لانیکەم 13 کەس کوژراون.
ئیسماعیل موحبی پوور بەرپرسی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای فارس بە ئاژانسی فەرمیی ئێرانی راگەیاند، هێرشەکە “تیرۆریستی” بووە و لە ئەنجامی تەقەکردن لە زیارتکاران، 13 كوژران و 21 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون كه ره‌وشی دووانیان ناجیگیره.
رهام بەخش حەبیبی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای فارس بە ئاژانسی مێهری ئێرانی راگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن کەسێکەوە کراوە و دواتر هێرشبەرەکە بە برینداری دەستگیرکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

پێشتر میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وكردبوو كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و دووانیان ده‌ستگیركراون.
ئاژانسی نورنیوزی نزیك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو هێرشبه‌ره‌كان ئێرانی نه‌بوو‌نه‌و بیانین.
هاوكات ئاژانسی ته‌سنیم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به گروپه توندره‌وه‌كانن و سوودیان له ره‌وشی ئه‌منی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بینیوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
هێرشه‌كه هاوكات له گه‌ڵ یادی چلەی كوژرانی ژینا ئەمینی و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تاران خۆپیشاندان و ناره‌زایی تیادا ئه‌نجامدرا و به‌شداربووان دروشمی دژ به حكومه‌ت و پشتیوانیكردن له ئازادی ژنانیان ده‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شاری سه‌قز 10 هه‌زار كه‌س به‌شداریانكرد له مه‌راسیمی یادی چله‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینی.