ئاشتەوایی رووسی: دوو فڕۆکەی ئیسرائیلی جۆری F-16 هێرش دەکەنە سەر چەند ئامانجێک لە دیمەشق

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە بنکەی حومەیمیم لە لازقییە رایگەیاند کە “دوو فڕۆکەی F-16 ی ئیسرائیلی بە هەشت مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکان لە دیمەشق کە چواریان لەلایەن هێزی بەرگری سوریاوە خراونەتە خوارەوە”.

ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ، جێگری بەرپرسی ناوەندەکە رایگەیاند، ئەو دوو فڕۆکە ئیسرائیلییە لە نێوان کاتژمێر 1:50بۆ 2:02 ی پاش نیوەڕۆ لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە بۆردومانیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوری برینداربوون.

دووشەممەی رابردوو وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا رایگەیاند کە هێرشێکی ئیسرائیلی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێک بریندار بووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتەکە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، “نزیکەی کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوژمنی ئیسرائیل دەستدرێژییەکی ئاسمانی بە موشەک لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینەوە ئەنجامداوە و هەندێک خاڵی لە دەوروبەری شاری دیمەشق کردۆتە ئامانج”.

سه رچاوه سه ربازییه كه ئاماژه ی به وه شكردووه “به رگری ئاسمانیمان رێگرییان لە موشەکەکانیان کردوە و ژمارەیەكیان خستوەتە خوارەوە، ئه و دەستدرێژییەش بووه هۆی برینداربوونی سه ربازێك و هه ندێك زیانی ماددی”.

ئه‌م هێرشه‌ دوای چه‌ند رۆژێك دێت له‌ دوایین ئامانجی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت و پێگه‌كانی ئێران له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت.

یەکشەممەی رابردووش ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا رایگەیاند کە بۆردومانەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری ئیسرائیل لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی، بەر رادارێکی سەر بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا و فڕگەی  فڕۆکەخانەی سەربازی دیماس، کەوتووە لە رۆژئاوای دیمەشق.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: فنسە تەمۆ