رزگاكردنی شه‌ش كوردی ئیزیدی كه‌ له‌ لایه‌ن داعش رفێندرابوون

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

رۆژی سێ شه‌ممه‌، نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی هه‌واڵی رزگاركردنی شەش رفێندراوی دیکەی کوردی ئێزدی پشتراستكرده‌وه‌ کە لە ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندرابوون.

حوسین قائدی بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی رایگه‌یاند، شەش رفێندراوی دیکەی کوردی ئێزدی رزگارکراون کە لە ساڵی 2014  له‌لایه‌ن داعش لە شنگال و دەوروبەری رفێندرابوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوەکو ئێستا 2713 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن، کە 1270 کەسیان ژن و 1443 کەسیان پیاون.