بۆ رۆژی دووه‌م- توركیا بۆردوومانی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌یه‌ك ده‌كات له باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، جارێكی دیكه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌یه‌كیان بۆردوومانكرد له باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب و زیانی ماددی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به حه‌وت گوله تۆپ بۆردوومانی رێگای سه‌ره‌كی نێوان شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت و گوندی شێح هیلالیان كرد، له باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب.
هه‌روه‌ها دوێنی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا دوو گولهتۆپیان ئاراسته‌ی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت كرد.
گوند‌و شارۆچكه‌كانی باكووری حه‌له‌ب به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه بۆردوومان ده‌كرێن.