چیچانی و دەیەهای ئەندامی دیکە لە ئیدلیبەوە گەشتنە ئۆکرانیا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
سهرچاوهیهكی سهربازی نزیك له تهحریرشام (جهبهەی نوسرهی پێشوو)، ئاشكرای كرد كه چیچانی و سهرۆكی گروپی “ئەجناد قەوقاز” كه له ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا چالاكن، لهگهڵ كۆمهڵێك له چهكداری دیکەدا، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا گهیشتوون بە ئۆکرانیا.
سەرچاوەکە کە پێی باشە ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، سەرکردە چیچانی و سەرۆکی گروپی “ئەجناد قەوقاز” کە لە ئیدلب و نزیک لە تەحریرشام چالاکی کردووە و بە “عەبدولحەکیم چیچانی” ناسراوە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە ئۆکرانیا لەگەڵ نزیکەی 70 ئەندامی گروپەکەیدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە چیچانی چەند رۆژێک دوای چوونە ناو خاکی تورکیاوە گەیشتووەتە خاکی ئۆکرانیا، ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە، کە ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوە و گەیشتنی لەگەڵ گروپەکەی بۆ ئۆکرانیا کردووە، بە ئامانجی بەشداریکردن لە شەڕی دژی رووسیا.
هەروەها تەحریرشام ئاسانکاری بۆ دەرچوونی چیچانی و گروپەکەی کرد کە بە چەند جارێک رۆیشتوون، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەرکردنی هەموو ئەو چەکدارە بیانیانەی کە هەڵگری ئایدۆلۆژیای توندڕەون لە ناوچەکانی کۆنترۆڵکردنی، بە تایبەت دوای گۆڕینی پۆشاکەکەی و هەوڵی بەدەستهێنانی نزیکی لە رۆژئاوا.
بەپێی سەرچاوە نزیکەکان، چیچانی لە ناوەڕاستی ساڵی 2014دا لەگەڵ گروپەکەی بەناوی “ئەجناد قەوقاز” گەیشتبووە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە باکووری رۆژئاوای سوریا و گوندەواری باکووری لازقیەی وەک مۆڵگەی سەرەکی خۆی بەکارهێنابوو.