مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات لە رێککەوتنی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشداریدا لە “رێککەوتن”ی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق و وتی، “رەنگدانەوەی بەرژەوەندییەکانی حکوومەتی ئەنکەرە مەترسیی گەورەی لە خۆیدا هەڵگرتووە لەسەر داهاتوو و ئیرادەی سورییەکان.”
عەبدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” ئاماژەی بەوەدا کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنکەرە بە مەرجی دیپۆرتکردنەوەی ئاوارەکانی سوریا و تێکدانی فۆرمولەی خۆبەڕێوەبردن لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەڕێوەدەچێت.
عەبدی لە لێدوانێکدا لەسەر نیازی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ وتی “زۆرینەی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە سوریادا باوەڕیان بەوە هەیە کە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئازار و ناڕەحەتی بۆ خەڵک دەهێنێت”.
عەبدی ئاماژهی بهوهدا كه سوپای توركیا بهردهوام بووه له ئهنجامدانی هێرشهکانی بە درۆن له رۆژئاوای کوردستان و له ماوهی دوو ساڵی رابردوودا 70 هێرشی كردووه، كه “هاوڵاتیانی سڤیل و باشترین سهركرده سهربازییهكانی دژ به داعشی كردووهته ئامانج”.
عەبدی لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە خولەكانی دیالۆگ كە لە نێوان دیمەشق و سەركردەكانی رۆژئاوای کوردستاندا روویانداوە، جەختی لە مەحاڵی هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات كردەوە، كە خاوەنی پێكهاتەیەكی رێكخراوەیی “تۆکمە”یە و هاندەرە بۆ چارەسەری سیاسیی لە نێوان هێزەكانی سووریادا.