حه‌له‌ب.. سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی هاتوچو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه‌ی گشتی و تایبه‌تی
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، جوله‌ی هاتووچۆی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌شاری حه‌له‌ب سستبووهو كرێی ئۆتۆمبێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی و تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی شاری حه‌له‌ب به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به‌م نزیكانه سستمی GPS داده‌نرێن له‌سه‌ر هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆ.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا شاری حه‌له‌ب قه‌یرانی گواستنه‌وه‌ی به خۆوه بینی و قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی زۆر له گوره‌پان و خاڵه‌كانی گواستنه‌وه دروستببو له ناوچه‌ی باب جنین و پردی ئینشائات و له‌به‌رده‌م گۆمانپای گواستنه‌وه‌ی ناووخۆ له گه‌ره‌كی جه‌میلییه و گۆره‌پانی زانكۆ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رێگای سزادانی خاوه‌ن ئۆتۆمبێڵی هێڵه‌كان و پێدانی مازۆت به گوێره‌ی كاری ئۆتۆمبێڵه‌كان له هێڵه‌كانیان، ده‌كرێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌رپێچیكاران توندترین سزا ده‌درێن، چونكه زانیاری تۆماری كراوی ناو ئامێره‌كه دهسهتكار ناكرێت.
به هۆی دواكه‌وتنی نامه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی به‌شه به‌رهه‌می سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێڵه تایبه‌تی و گشتییه‌كان، نرخه‌كه‌ی له بازاری ره‌ش به‌رزبۆته‌وه‌و به‌نزین گه‌یشتووه به 9000 تا 11000 لیره و مازۆتیش گه‌یشتووه به 5000 تا 7000 لیره.