زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به كۆلێرا له ئیدلب و گونده‌واری حه‌له‌ب بۆ 159 حاڵه‌ت
ئیدلب- نۆرس پرێس
دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) رایانگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا بۆ 159 حاڵه‌ت زیادیان كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، جگه له‌وه‌ش تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆلێرا گیانی له ده‌ستدا به مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كانی ئیدلب و گونده‌واری حه‌له‌ب گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 3 كه‌س.
رۆژی بیست و شه‌شی ئه‌یلولی رابردوو، یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆلێرا له ناوچه‌ی ئۆردوگاكان له ئیدلی تۆماركرا.