بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر دوو گوند له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی
قامیشلۆ– نۆرس پرێس
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، تۆپخانه‌ی سوپای توركیا هه‌ردوو گوندی كوران و خانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها بۆردوومانه‌كه چه‌ند خاڵێكی سوپای سوریای گرته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بۆردوومانه‌كه چه‌ند خاڵیكی سوپای سوریای به یازدو گوله تۆپ كرده ئامانج له گوندی خانه‌و و گوندی كورانی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا بۆردوومانی توركیا به شێوه‌یه‌كی پچر پچر به‌ردوامه.
شه‌شی ئه‌م مانگه هێزه‌كانی توركیا هه‌ردوو گوندی گۆلتپ و زۆر مهغارییان بۆردومانكرد، له ئاكامدا هاوڵاتییه‌ك و سه‌ربازێكی سوریا برینداربوون. هه‌ژده‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردووش فرۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار هێرشیانكرده سه‌ر گوندی جێشان، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و برینداربوون