تۆپخانه‌ی توركیا شارۆچكه‌یه‌ی باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كات
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب– نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌یه‌كیان له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب بۆردوومان كرد، له ئاكامدا زیان گه‌یشته كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له ماوه‌ی 5 خوله‌كدا دوو گوله تۆپی هێزه‌كانی توركیا له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت كه‌وتن خواره‌وه.
گوند‌و شارۆچكه‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب به‌رده‌وام له لایه‌ن توركیاوه بۆردوومان ده‌كرێن، زۆر جاریش بۆردوومانه‌كان زیانی گیانی و ماددی لێده‌كه‌وێته‌وه.