116هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە گوندەواری کۆبانی
کۆبانی- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی توركیادا لە گوندەواری رۆژئاوای كۆبانی ئەنجامدا، كە 116هەمین کاروانی هاوبەشی نێوان هەردوولایە لە ناوچەكەدا، لەدوای رێككەوتنی رووسیا و توركیا سەبارەت بە ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەو کاروانە کە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسیا و تورکیا پێکهاتبوون و دوو هێلیکۆپتەری رووسی یاوەرییان دەکرد، لە گوندی “ئاشمە” ەوە (20 کم) رۆژئاوای کۆبانیوە کەوتنەڕێ.
کاروانەکە بە گوندەکانی (جارقەلی فەوقانی، قەران، دیکمەداش، خوری، بۆبان، گوڵ بەگ)دا تێپەڕین، بە درێژایی رێگاکە تا گوندی تل شەعیر 4کم رۆژئاوای شاری کۆبانی بەردەوام بوون لە جوڵە.
دواتر بەگوندەکانی دیکەی گوندەواری رۆژئاوادا رۆشتن تا گەشتنە خاڵی دەستپێکردنیان لە گوندی ئاشمە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی لایەنی تورک لە دەروازەی نزیک گوندەکەوە چوونە ژوورەوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی رووسیاش گەڕاونەوە بنکەکەیان، لە نزیک شارۆچکەی سارین لە باشووری کۆبانی.
لە 17ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هێزەکانی رووسیا و تورکیا 115هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا.