داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجکردنی ئەندامێکی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج کردنی ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی “ئهعماق” كە نزیكە لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا دەڵێ، چەكدارەكانیان بە چەكی ئۆتۆماتیكی، ئەندامێكی هێزەكانی هەسەدەیان لەسەر رێگای گشتی لە نزیك ماڵەكەی لە ناوەندی شارۆچکەی ئەلسەبحە، کردە ئامانج، لە کاتێکدا لە پشوودا بووە، ئەمەش بووە هۆی یەکسەر گیانلەدەستدانی.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی ئەلسەبحەوە، کە 30 کم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە مۆتۆڕسکیلیان پێ بوو، تەقەیان لە ‘عەدنان ئەلمەعسەر’ی تەمەن 33 ساڵ کردووە کە ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتە.
دوێنێ یەکشەممە داعش لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە و دێرەزوور، راگەیاند.