دژه تیرۆری عێراق حه‌وت ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، حه‌وت ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركرد له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركوك.
ده‌زگاكه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له زنجیره‌یه‌ك چالاكی سه‌ركه‌وتووی دژ به پاشماوه‌كانی داعش و به هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، 4 تێرۆرست ده‌ستگیر كران، 3 له هه‌ولێرو یه‌كێكی دیكه‌ش له سلێمانی.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له پارێزگای كه‌ركوكیش سه‌ركردیه‌كی داعش به ناو (ئه‌بو حه‌مزه) ده‌ستگیركرا و له داهاتوودا ورده‌كاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها دوو تیرۆرستی دیكه‌ی داعش ده‌ستگیركران كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆمبی ئاماده‌كراویان پێ‌بوو بۆ ته‌قینه‌وه.
چواری ئه‌م مانگه‌ش، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی ئاسلیشی داعشی راگه‌یاند له پارێزگای ئه‌نبار.