كوژرانی چوار كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه له شاری جه‌رابلوسی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب
جه‌رابلوس– نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، له ئاكامی شه‌روپێكدانانی نێوان هۆزێك له شاری جه‌رابلوسی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، چوار كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان منداڵ بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، شه‌ڕو پێكدادانی نێوان ئه‌ندامانی هۆزی جێسات له شاری جرابلوس، بووه هۆی كوژرانی 4 كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان بوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی ناكۆكی پێشووتر، گروپێك له‌هۆزه‌كه ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر خاوه‌ن وێێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی كه له هه‌مان هۆزه‌و به هۆیه‌وه كه‌سێك و منداڵێك كوژران.
وتیشی، پێكدادانه‌كان له ناو شاره‌كه‌دا زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندو كوژرانی دوو كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه، له گه‌ڵ سووتانی چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌ك و داخستنی بازار‌و دوكانه‌كان له ناوچه‌ی رووداوه‌كه.
سه‌روچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕه‌كه، پۆلیسی سه‌ربازی ده‌ستوه‌ردانی كرد، له كاتێكدا كه ترس و ده‌ڵه راوكی دانیشتوانی شاره‌كه‌ی گرته‌وه.
شاری جه‌رابلوس له ساڵی 2016 ه‌وه له ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه، له پاش ده‌ركردنی رێكخراوی داعش له ناوچه‌كه.
باری ئاسایشی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا، نا جێگیره‌و ناو به ناویش شه‌ری ناوخۆیی و كرده‌وه‌ی كوشتنی تیادا رووده‌ده‌ن له كاتێكدا كه ئه‌و گروپانه توانای ئه‌وه‌یان نییه كۆنترۆڵی ئاسایشی ناوچه‌كه بكه‌ن..