قامشلۆ- نۆرس پرێس
كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆیان له به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نوێ له رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی.
كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندوه، “هێرشه‌كانی پێشوی توركیا، ته‌گه‌ره‌ی له به‌رده‌م ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به داعش دروستكردوه.”
هاوكات ئه‌نكه‌ره‌یان هانداوه، خۆی به دوربگرێت له ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، “هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی، ئه‌نجامی كاره‌ساتباری له باكوری سوریا لێده‌كه‌وێته‌وه”.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه توركیا ناوبه‌ناو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كات بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت، كه له ئێستادا له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی-دان.
به ئاماژه‌كاندا واده‌رده‌كه‌وێت هێشتا توركیا پێویستی به وەرگرتنی ڕەزامەندی نێودەوڵەتییه بە تایبەت واشنتۆن و مۆسکۆ، کە یاریزانی سەرەکین له گۆڕەپانی سوریادا.
هه‌رچی له ئه‌مه‌ریكایه له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا به توندی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا ره‌تكردوه‌ته‌وه، ماوه‌ی دو رۆژیشه به‌شێوه‌یه‌ی رون روسیا له‌سه‌ر ئه‌و نیازه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی هۆی ده‌خاته‌ڕو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كرملین رایگه‌یاند، مۆسكۆ متمانه‌ی نییه ئۆپراسیۆنی ئه‌نكه‌ره دژ به كورد له رۆژئاوای كوردستان رۆڵی هه‌بێت له سه‌قامگیری و ئاسایشی توركیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه له كاتێكی پێشتردا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاڤرتنتییڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا له سوریا وتی، روسیا هه‌رگیز چاو نا‌پۆشێت له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نوێی توركیا له سوریا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به فنله‌نداو سوید بۆ بونه ئه‌ندام له ناتۆ.